Kopfgrafik Förderung von Migrantinnen

ئیمە، پشتیوانی دەکەین لە ژنانی خاوەن پێشینەی کۆچبەری لە بواری گەشەی داهاتووی پیشەیی و کەسییان.

ئایا لە وڵاتەکەی خۆتدا پیشەیەک فێربووی؟

ئایا لە وڵاتەکەی خۆتدا خوێندووتە؟

ئایا لە وڵاتەکەی خۆتدا کارت کردووە؟

ئایا پێت خۆشە لێرەیش بە کارەکەی خۆتەوە سەرقاڵبی؟

ئایا پێت خۆشە پیشەیەکی نوێ فێربیت؟

ئایا پێت خۆشە کارامەیی نوێ یان تەواوکەر وەدەست بێنیت؟

ئایا پێت خۆشە بخوێنیت؟

بەڵام

تۆ خاوەن منداڵیت و یان ئەرکێکی دیکەت لەسەرشانە لە ناو خێزاندا؟

تۆ نازانی کە کەی و لە کوێ دەکرێ بخوێنی و یان پیشەیەکی نوێ فێربیت؟

ئایا نازانی کە ئەم کارە بۆ تۆ شیاوە؟

ئایا نازانی کە چۆن ئەرکەکانی خۆت لە نێو خێزاندا یان لە جیهانی پیشەییدا رێک بخەیت؟

کەواتە بە درووستی سەردانی ئێمەت کردووە! بەڵام …

…پشتیوانیت لێدەکەین. لە جیهانی کاری ئەڵمانیا تێبگە.

…یارمەتیت دەدەین تاکوو خاڵە بەهێزەکانت بناسیت.

…بە یارمەتی یەکتر ئامانجە کارییەکانت دیاری دەکەین.

…دیاری دەکەین: دەبێ چ هەنگاوگەلێک بنێیت؟

…لە رەوتی داخوازی پیشەییدا لەگەڵت دەبین.

 

خزمەتگوزارییەکانی راوێژی ئێمە بەم شێوەیەیە:

بەشداریکردن

خۆڕایی

جێگای متمانە

بەپێی پێویست بە زمانی زگماکی تۆ

ئێمە هەموو زانیارییە گرینگەکان دەخەینە بەردەستت و رێگاکانی ژیانی کاریت نیشان دەدەین تاکوو لە بازاڕی کاری ئەڵمانیادا باشترین چانست هەبێت.

تکایە راوێژی خۆت بە شێوەی تەلەفۆنی لە رێگای ژمارەی خوارەوە رێکبخە.

0 50 21/ 896028-0 یان ئیمێڵ بنێرە بۆ lisa.doppler@vnb.de چانسی باشترت دەبێ، ئەگەر…

ئێمە کاتت بۆ دادەنێین!